جیهان چاوەڕوانی شەڕێكی تەكنەلۆژی سارد دەكات

جیهان

15/08/2019‌ 772 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ژێر ئەو ناونیشانەدا ئانا كورولیوفا لە (ئیكسپرت ئۆنلاین) راپۆرتێكی نووسیوە، دەربارەی ململانێ لەسەر رابەرایەتی كردنی جیهان لەنێوان ئەمریكا و وڵاتی چیندا.

بە گوێرەی قسەی شارەزای بواری ئابووری (چی لو)، جەنگی بازرگانی نێوان چین و ئەمریكا، زوو یان درەنگ كۆتایی دێت، بەڵام جەنگی ساردی تەكنەلۆژی نێوانیان بەردەوام دەبێت.

هەر بەگوێرەی بۆچوونی ناوبراو گەورەترین گرێبەستی بازرگانی كاتی دەبەسترێت و ئەمەش رێگە خۆش دەكات بۆ دانوستانی درێژخایەن دەربارەی ئەو پرسانەی لە مێژە پێویستیان بەچارەسەر هەیە، لەنێوان هەردوو وڵات، بەڵام سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ رسوم وەك ئامرازێك بەكاردەهێنێت بۆ چاسەرەكردنی هەندێك كێشەی دەرەوەی بازرگانی، لە نێویاندا ئاسایشی نەتەوەیی و مەترسی گواستنەوەی تەكنەلۆژیا.

هەروەها بەپێی شرۆڤەكاران (فریدوم فاینانس) و (ئالان سابیتوف)، جەنگی بازرگانی نێوان چین و ئەمریكا زیاتر سیمای ململانێی سەركردایەتی جیهانی وەرگرتووە، لەبەر ئەوە، هەتا ئەگەر ئاگربەستێكی بازرگانی بێتە كایەوە، دەكرێت پەیوەندی نێوانیان هەندێك جار هەڵكشان بەخۆیەوە ببینێت لە بواری تردا. 

تەكنەلۆژیا یەكێكە لە بوارە سەرەكییەكانی چەندین رووبەرووبونەوەی تێدا رووبدات، بەوەی جوڵێنەری سەرەكییە بۆ گەشەی ئابووری‌و هەژموون، بەڵام پێشكەوتنی ئەمریكا بۆ هەمووان روونەو ناكرێت نكوڵی لێبكرێت، هەروەك سابیتۆف دەڵێت: گەورەترین كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیای ناسراو لە جیهاندا (ئەمەزۆن، ئەلفابێت، ئەپڵ، مایكرۆسۆفت) داراییەكانیان بە سەدان ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

لە هەمان كاتدا، چین بەشدارە لە چالاكی وڵاتانی تردا لە بواری ژێرخانەكانیاندا، بۆ نموونە لە میانی دروستكردنی تۆڕەكانی نەوەی پێنجەم. كۆمپانیای هواوی 30%ی بەرهەم هێنانی جیهانی داگیر كردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێك كۆمپانیای هاوبەشی تر لە ئایندەدا ببنە شوێنكەوتەی.

تا ئێرە، بە شێوەیەكی تایبەت كاریگەری زۆری چین بەسەر باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیاو وڵاتەكانی دراوسێ دەبینرێت، كاریگەری چین و زیاد بوونی پێنوێنەكانی بەریەككەوتنی لەگەڵ ئەمریكا دەردەكەوێت و (تەڵەی سوكیدیدس) ی كۆن دەهێنێتەوە یاد؛ كاتێ ئەسینای تازە پێگەیشتوو بوە مەترسی بۆسەر سپارتە و بوە مایەی بەرپابوونی جەنگەكانی پیلۆپۆنیس.

لەبەر ئەوە، سابیتۆف بە دووری نازانێت كێشەكانی نێوان چین و ئەمریكا هەمان سیناریۆی سەرەوەی لێبكەوێتەوە، بەڵام نەك رووەو جەنگێكی كراوە، بەڵكو جەنگێكی تەكنەلۆژی لەسەر رابەرایەتی كردنی جیهانی.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا