بەهای دۆلار مەترسییە لەسەر ئابووری ئەمەریكا

جیهان

15/08/2019‌ 1014 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، گەشەی خێرای بەهای دۆلار زیان بە ئابووری ئەمەریكا دەگەیەنێت، كە هەندێك لە شارەزایانی ئابووریش مەترسی ئەوەیان هەیە ئەوە سەربكێشێت بۆ وەستانی ئابووری ئەو وڵاتە .

بەپێی ئاژانسەكە، بەهای دۆلار  كاریگەریی نەرێنی لەسەر قازانجی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان (فرە رەگەزەكان) لە ئەمەریكا دەبێت، جگە لەوەی خەرجی كۆمپانیا بیانییەكان، كە پابەندییە قەرزییەكانیان زیاد دەكات  دەگاتە تریلیۆنان دۆلار .

هەروەك كۆمپانیاكانی "Morgan Stanley" و"Brandywine Global Investment Management  وادەبینن، كە مەترسیان هەیە بەهۆی دۆلارەوە ئابووری ئەمریكا تووشی وەستاوی ئابووری ببێت، چاوەڕێش دەكرێت لە پێنج ساڵی داهاتوودا دۆلار ٢٥% بەهای خۆی لەدەست بدات .

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لە ٨ی ئاب نیگەرانی خۆی بەرانبەر بە بەرزی بەهای دۆلار دەربڕیوە، كە كاریگەری خراپی هەیە لەسەر توانای كیبڕكیی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی