حكومەتی جەبەل تاریق ئەمڕۆ كەشتییە نەوتهەڵگرە ئێرانییەكە ئازاد دەكات

جیهان

15/08/2019‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
راپۆرتە رۆژنامەوانییە ئینگلیزییەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەمرۆ پێنجشەممە كەشتییە نەوتهەڵگرە ئێرانییەكە ئازاد دەكرێت .

رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانیا لەسەر زاری گابیان بیكاردۆ سەرۆك وەزیری جەبەل تاریقەوە گوستوویەتییەوە، كە داواكاری نوێكردنەوەی راگرتنی كەشتی ئێرانی "گریس ١"  پێشكەش ناكەن .

لە رۆژی ٤ی تەمموز لە تەنگەی جەبەل تاریق، هێزی دەریایی بەریتانی دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرت بەپاساوی ئەوەی گومان دەكرێت نەوت بۆ سوریا بگوازێتەوە، كە ئەوە پێشێلكردنی سزاكانی یەكێتی ئەوروپایە بۆ سەر ئەو وڵاتە، بەڵام ئێران ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە .

وەك وەڵامێكیش بۆ ئەو هەنگاوەی لەندەن ، لەرۆژی ١٩ی تەمموز هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لەنزیك گەرووی هورمز دەستیان بەسەر  كەشتییەكی نەوتهەڵگری نەریتانیدا گرت .

سەرچاوەكەی رۆژنامەی زە سەن راشیگەیاندووە، هۆكاری ئازادكردنی كەشتییە ئێرانییەكە ئەوەیە، كە دڵنیابووینەتەوە لەوەی كەشتییەكە نەوت بۆ سوریا ناگوازێتەوە .

رۆژنامە بەریتانییەكە پێیوایە، كە كاپتنی كەشتییە نەوتهەڵگرە ئێرانییەكە بەڵێننامەیەكی نووسراوی پێشكەش كردووە بەوەی نەوت بۆ سوریا ناگوازێتەوە ، لەبەر ئەوە  لە لەكاتی دانیشتنی گوێگرتنی ئەمرۆی دادگا ، سەرۆك وەزیری جەبەل تاریق داوای درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی كەشتییە ئێرانییەكە ناكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی