سەدر بۆ پشتیوانیکردن لە سوپاى عێراق داواى خۆپیشاندان دەکات

sharpress.net

307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/08/2019‌

شارپرێس:

رێبەرى ره‌وتی‌ سه‌در داوای‌ له‌ لایه‌نگران و شوێنکەوتوانی‌ كرد سبه‌ی‌ هه‌ینی‌، خۆپیشاندانی‌ فراوان بكه‌ن.

 

موقتەدا سەدر بۆ پشتیوانیکردن لە سوپاى عێراق داواى لە لایەنگرو شوێنکەوتوانى کرد لەسەرجەم شارەکانى عێراق سبەى هەینى برژێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندن بکەن.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، پێویستە هەموو گەلى عێراق پشتیوانى لە سوپاکەیان بکەن تا بەرەو بەهێزى زیاتر بچێت.


ئه‌و داوایه‌ی‌ سه‌در له‌ کاتێکدایە کە رۆژى سێ شەممە ییوسف ناسری‌، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ "ئه‌نجومه‌نی‌ شورای‌ زانایان"ی‌ میلیشیای‌ نوجه‌با داوای‌ كردبوو سوپای‌ عیراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و سوپای‌ به‌ناپاكی‌ تۆمه‌تباركردووه‌ کە نەیتوانیوە رێگرى بکات لە ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ گه‌نجینه‌ی‌ رۆكێت‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی‌ سه‌ربازگه‌ی‌ سه‌قر له‌ شاری‌ به‌غدا.

 

 لەئێستادا زۆرێک لە ملیشیا شیعەکانى عێراق لەدژى سوپاى عێراق لێدوان دەدەن و داوا دەکەن ئەو سوپایە هەڵوەشێتەوە.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved