شیعرێك بۆ ئەو حەبەی مژدەی چارەسەری بۆ شێرپەنجە پێیە

تەندروستی

16/08/2019‌ 1247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شیعرێك لەسەر چارەسەر و حەب دەنوسرێتەوە، كە لەلایەن شاعیر سیمۆن ئارمیتاج نووسراوەو مژدەی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دەدات.

سیمۆن ئارمیتاج شیعرێك پێشكەشی توێژینەوەی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەكات لە لەندەن، كە دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە تەنیا گرنگی بە لایەنی كیمیایی نەدرێت بۆ چارەسەری نەخۆشییەكە، بەڵكو گرنگی بە لایەنی دەروونی نەخۆشەكە بدرێت.

شیعرەكە بە ناونیشانی (كۆتایی هات) نووسراوە لەسەر پارچە حەبی بیست میلیگرام بە دە میلیگرام تێیدا بەئومێدەوە باسی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دەكات و ئەو هەست بەنەخۆش دەبەخشێت، كە ئەوە كۆتا پارچە حەبەكە دەیخوات‌و چارەسەری دەبێت.

وەرگێڕان: رەنج رەسوڵ