پارێزییەكی باش لەخواردن لەوەرزشكردن بۆ دابەزاندنی كێش گرنگترە

تەندروستی

16/08/2019‌ 467 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزییەكی باشی هاوسەنگ پێویستی بەسەرنجێكی زۆر وردو دروست هەیە، كە دەبێت ئەوەندەی دەیخۆیت دوو ئەونەدە كالۆری بسوتێنیت.

خواردن بەدەر لە هۆكاری تەندروستی تایبەت دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش، نهێنی دابەزانی  كێش و ژیانكردنی ژیانێك، كە خۆت ئارەزووی دەكەیت، ئەوا خۆی دەبینێتەوە لەوەی لەبری ئەوەی خۆت ماندوو بكەیت لە سوتاندیدا ئەوا لە خواردنی كالۆری بوەستە.

نهێنییەكە لە پارێزیدایە نەك لە ئەنجەندانی ڕاهێنان و مەشق، راستە مەشقكردن كالۆری دەسوتێنێت ‌و گومانی تێدانییە مەشقكردن بۆ تەندروستی بە گشتی زۆر گرنگە، بەڵام كلیلی سەركەوتنی كێش دابەزین نییە، دوو میل راكردن دەكرێت ٢٠٠ كالۆری بسوتێنێت، كە ئەمە كەمترە لەخواردنی یەك پارچە كێك، بۆیە ئەگەر بەڕاستی كێشت زیادبوو ڕاكردنێكی زۆری دەوێت بۆ سوتاندنی ئەو هەموو كیلۆیە.

 بۆ دابەزینی كێش باشترین شت ئەوەیە پارێزیەكی تەندروست بكەین، مەشق بكە بۆ تەندروستییەكی باشتر ، بەڵام ئاگاداری پارێزییەكەت بە، كە ئەگەر دەتەوێت كێش دابەزێنیت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل