چۆن دەتوانیت بەشێوەیەكی سەلامەت لە هاویندا مەشق و ڕاهێنان بكەیت.

تەندروستی

16/08/2019‌ 444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چۆن دەتوانیت بەشێوەیەكی سەلامەت لە هاویندا مەشق و ڕاهێنان بكەیت، بەتایبەتی ئەگەر هەناسە تەنگی، یاخود ڕەبۆ و تەنگەنەفەسی تووش بووبێت؟

پزیشێكی سییەكان بەناوی ئمیلی پپێنینگتۆن چەند تێبینییەكی خستووەتە ڕوو بۆ سوود وەرگرتن لەم وەرزە.

ئایا ڕاهێنان سوودی بۆ هەناسەتەنگی هەیە؟
دكتۆر پێنینگتۆن دەڵێت: ڕاهێنان بەدوو جۆر یارمەتی هەناسەتەنگی دەدات، ئەویش بە زییاد كردنی ، هێز و توانا.

هەروەها دەڵێت: ڕاهێنان تەندروستی سییەكان باشتردەكات و یارمەتی سییەكان دەدات بەرگەی چالاكییەكانی ڕۆژانە بگرن، كە پێشتر زووتر تەنگە نەفەس دەبویت، وەك ڕۆشتن بۆ ماوەیەكی درێژ، یاخود سەركەوتن بەسەر پلیكانەدا.

هێزی ماسولكەكان
هەتا ماسولكەكان هێزیان زیاتر بێت ، جەستە تەندروستتر دەبێت، بۆیە ئاسانتر دەتوانیت هەناسە بدەیت ئەموو ئەو چالاكیانە ئەنجام بدەیت، كە خۆت ئارەزوویان پێدەكەیت.

لەكاتێكدا ڕاهێنانی وەرزی یارمەتی تەنگەنەفەسی دەدات، بەڵام هەندێك كات دەبێتە هۆی تەسك بوونەوەی سییەكان، بە گشتی نیشانەكان دوای ٥ بۆ ٢٠ خولەك لە دەستپێكردنی چالاكییەكان دەستپێدەكات..

دكتۆر پێنینگتۆن وتیشی: چەندین ڕێگە هەن كە دەوانن نیشانەكانی هەناسەتەنگی كەمبكەنەوە و یارمەتی بدەن بۆ ڕاهێنان زۆر بە ئاسانی.

لەگەڵ پزگیشكدا قسە بكە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن بەشێویەكی تەندروست ڕاهێنان دەكەیت، چونكە هەندێك ڕاهێنان بۆ ئەوانەی تووشی هەناسەتەنگی بوون لە دەرەوەی ماڵ.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل