دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

16/08/2019‌ 209 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانەوەی كێشە بازرگانییەكانی نێوان چین‌و ئەمریكا.


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.81 دۆلار بەرێژەی سێ‌ لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.67 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 76 سەنت بەرێژەی 1.4% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 54.47 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

شەڕی بازرگانی نێوان چین‌و ئەمریكا، بەهۆی هەڕەشەكانی پەكینەوە سەریهەڵداوەتەوە، كە رایگەیاندبوو، كومرگی زیاتر وەك تۆڵەكردنەوەیەك دەخاتە سەر كەلوپەلی ئەمریكی.

هـ ـ ح