توركیا كار بۆ گێرانەوەی ژن‌و منداڵانی چەكدارانی داعش دەكات

sharpress.net

204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/08/2019‌

شارپرێس:
سەرچاوەیەك لەناو وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاشكرایكردووە، ئەنقەرە  لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق گفتوگۆیان لەسەر گێرانەوەی ئەو ژن و منداڵانە بۆ توركیا كردووە، كە هاوسەرەكەیان، یان باوكیان چەكداری داعش بوون .

پێگەی "گازێت دۆڤار"ی توركی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، نزیكەی ٤٠٠ ژن و ٢٨٠ منداڵی توركی ناو داعش  ئێستا لە كامپ و لەگرتووخانەكانی عێراقدا دەژین ، لەكاتێكدا پێشتر ٢٥٠ منداڵی تری چەكدارانی داعش گیردراونەتەوە بۆ توركیا و ئێستا لەژێر چاودێری دەروونیدان.

لەبەشێكی تری راپۆرتەكەدا هاتووە، دەسەڵاتدارانی عێراق لارییان لە رادەستكردنەوەی ژن و منداڵە داعشەكان نییە بە توركیا ، بەڵام مەحاڵە ئەو وڵاتە بەوە رازی بێت ئەو  ٣٠٠ چەكدارە توركە داعشەی لەعێراق زیندانی كراون  رادەست  بكاتەوە.

هەر كاتێك یەكێك لە گیراوانی داعش بانگەشەی ئەوەی كرد، كە خەڵكی توركیایە، ئەوە دەسەڵاتدارانی توركیا ئاگادار دەكرێتەوە و دەست دەكرێت بە لێكۆڵینەوە لە ناسنامەكەی، سەبارەت بە منداڵەكان ، ئەگەر لە ناسنامەی دایك و باوكیان دڵنیابوونەوە ئەوە ئەوكات تاقیكردنەوەی "دی ئین ئەی" یان بۆ دەكرێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved