هەڵوێستی روسیا لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام
ڕێگە نادەین لەژێر پاساوی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" بەشێك لەخاكی سوریا داببرێنرێت

sharpress.net

1595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/08/2019‌

شارپرێس:
روسیا نیگەرانی خۆی لەو هەوڵانە دەردەبرێت، كە وەك دەردەكەوێت بۆ جیاكردنەوەی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەنرێن، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ڕێكەوتنی توركیا و ئەمەریكا بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان .

بەگوێرەی كەناڵی  (RT)ی روسی، ماریا زاخارۆفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاندووە، هەست بە نیگەرانی دەكەین لەبەرانبەر  بەردەوامی ئەو  هەوڵانەی وادیارە بۆ جیاكردنەوەی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەدرێن.

ئەو راشیگەیاندووە، كە هێشتا لەگەڵ جێگیركردنی سەقامگیری و ئاسایشی درێژ مەوداداین لەناوچەكانی  باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، لەڕێگای پێداگریمان لەسەر سەروەی خاكی سوریا و بەڕێوەچوونی گفتوگۆی بەرهەمدار لەنێوان كوردەكان و حكومەتی دیمەشق ، بەو پێیەی كوردەكان بەشێكن لە گەلی سوری.

زاخارۆفا جەختیكردووەتەوە، لەژێر هیچ پاساوێكدا دابڕینی بەشێك لە خاكی سوریا قبووڵ ناكەن، لەوانەش پاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە رەوایەتی نێودەوڵەتی بەپێویستی دەزانێت بۆ بەڕێوەچوونی هەر پرۆسەیەك لەسەر خاكەكەی رەزامەندی دیمەشق وەربگیرێت.

هەفتەی رابردوو ، ئەنقەرە و واشنتۆن رایانگەیاند، لەسەر دروستكردنی ناوەندی پرۆسە هاوبەشەكان لە توركیا رێككەوتوون ، ئەوەیش لەپێناو هەماهەنگی كردن بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved