گۆڕان داوا لەپارتی دەكات پشتگیری لەهەوڵەكانی پەرلەمان بكات

sharpress.net

378 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/08/2019‌

شارپرێس:
بزووتنەوەی گۆڕان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكرات پەیامێكی ئاراستەی ئەو حیزبە كردووەو داوای پشتگیریكردنی پەرلەمانی لێدەكات.

لەپەیامەكەی گۆڕان بۆ پارتی هاتووە: بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیمكراتی كوردستانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم  لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی پارتی دەكەین و هیوادارین سەركەوتووبن لەبەدیھێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و دەستەبەركردنی سەقامگیری و یەكڕیزی راستەقینەو دوورخستنەوەی كوردستان لە ململانێی ناوچەیی، بەتایبەت  مەترسی شەڕی ناوخۆ.
 
هەر لەپەیامەكەدا هاتووە: بەگرنگی دەزانین پارتی دیمكراتی كوردستان و هەموو لایەنەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان پشتگیری  پەرلەمان  و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت‌و تەواوی دامەزراوە نیشتمانییەكان بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەڕێوەبردنی كوردستان بەشێوازێكی تەندروست لەپێناوی پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و مسۆگەركردنی دادی كۆمەڵایەتی و ژیان و گوزرانیان .
 
هەروەها لەپەیامەكە ئەوەش هاتووە، كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان بەتایبەت كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان، بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەكانی كوردستانە پێكەوە درێژە بە خەبات و تێكۆشانی ئاشتیانە بدەن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی وئەمنی وكارگێڕی ئەو ناوچانە بەهاوكاری و هەماهەنگی حكومەتی فیدراڵ وھەموو ئەو لایەنانەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە.
 
هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved