ئابووری توركیا بەرێژەی 4% دابەزین تۆمار دەكات

جیهان

16/08/2019‌ 572 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەیمانگای گەشەی ئابووری توركیا رایگەیاند، ئابووری وڵاتەكەی بەرێژەی 3.9% لەمانگی حوزەیرانی رابردوو دابەزینی تۆماركردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز، پێشبنی كردبوو، كە ئابووری توركیا بەرێژەی 1.01% دابەزین تۆماردەكات، ئەوەش بەپێی ئاماری ساڵانەی پەیمانگای ناوبراو.

دواین بەرزبوونەوە لەگەشەی ئابووری توركیا لەمانگی چواری ساڵی رابردوو تۆماركراوەو لەو كاتەوە تائێستا ئابووری توركیا لەگەشەكردن وەستاوەو بەردەوام روو لەدابەزین دەكات.
لەماوەی ئەو ساڵەدا بەهۆی وەستانی گەشەی ئابووری توركیا بەهای لیرەی ئەو وڵاتە بەرێژەی هەشت لەسەدا نرخەكەی لەدەستداوە، كە لەسی ساڵی رابردوو ئەو دابەزینەی تۆمارنەكردووە.

هـ ـ ح