عێراق لەماوەی ٦ ساڵدا بەهۆی ناسەقامگیرییەوە ٣٦ ملیار دۆلاری لەدەست چووە

عیراق

17/08/2019‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێكخراوی ئۆنكتاد بۆ پەرەپێدان-ی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، لەماوەی ٦ ساڵی رابردوودا بەهۆی نەبوونی سەقامگیرییەوە عێراق ٣٦ ملیار دۆلاری لەدەست چووە .

ڕێكخراوەكە لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە، كە لەساڵی ٢٠١٣ تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٨، بەهۆی نەبوونی سەقامگیری سیاسی‌و ئەمنی و بەردەوامی شەڕی داعش و پاشماوەكانی ئەو رێكخراوە عێراق  ٣٦ ملیار دۆلاری لەدەست چووە.

راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە لە ساڵی ٢٠١٨ عێراق ٤،٨٨٥ ملیار دۆلاری لەدەست چووە، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ ، كە ٥،٣٢ ملیار دۆلار بووە.

لەبەشێكی تری راپۆرتەكەدا هاتووە، هەروەك لەساڵی ٢٠١٦ عێراق ٦،٢٥٦ ملیار دۆلار و لەساڵی ٢٠١٥ ٧،٥٧٤ ملیار دۆلاری لەدەستچووە، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ساڵی ٢٠١٤ ، ئەو ساڵەی ڕێكخراوی داعش دەستی بەسەر موسڵ و بەشێكی زۆری خاكی عێراقدا گرت ئەو وڵاتە زۆرترین زیانی بەركەوتووە، كە ١٠،١٧٦ ملیار دۆلار بووە ، جگە لەوەی زیانەكانی ساڵی ٢٠١٣ بەهۆی نەبوونی سەقامگیرییەوە ٢،٣٣٥ ملیار دۆلار بووە.

رێكخراوی ئۆنكتاد راشیگەیاندووە، كە ئابووری عێراق لەماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردوو بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی و شەر و شۆرەكانی ناوچەكە بەشێوەیەكی بەرچاو پاشەكشەی كرد .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدڵڵا ئاڵی