نەخۆشی سورێژە لەسەرانسەری جیهان تەشەنەی سەندووە

تەندروستی

17/08/2019‌ 1665 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
نەخۆشی سورێژە لەزۆربەی ناوچە جیاجیاكانی جیهان بڵاوبووەتەوە، كە بەپێی داتاكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائیستا لەو ژمارەیە زیاتر تۆماركراوە، كە لەساڵی پار و لەهەمان ماوەدا تۆمار كراوە.

لەكۆتایی مانگی تەمموز لەسەر ئاست جیهان زیاتر لە ٣٦٥ هەزار كەس تووشی نەخۆشی سوریژە بوون، كە لە ١٨٢ دەوڵەتی جیهان بڵاوبووەتەوە، كە ئەوەش لەساڵی ٢٠٠٦ وە بەرزترین ئاستە تۆمار كراوە .

ساڵی ٢٠١٧ مەترسیدارترین ساڵ بوو بۆ تووشبوون بە سورێژە ، كە زیاتر  ٧ ملیۆن تووشبوو تۆماركرا ، كە لەو ڕیژەیە ١١٠ هەزاری گیانی لەدەستداوە .

زۆرترین تووشبووش لە وڵاتی كۆنگۆ بووە، دوای ئەو مەدەغەشقەر  و ئۆكرانیا ، دوای ئەو ئەنگۆلا و كامیرۆن و چاد و كازاخستان و نایجیریا و فیلیپین و باشووری ئەفریقا و تایلاند بوون .

هەروەك زۆرترین ژمارەی مردنی منداڵانیش بەهۆی سوورێژە لەوڵاتی ئۆكرانیا بووە، كە بەپێی پۆلێنی رێكخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر ئاستی جیهان ئۆكرانیا پلەی یەكەمی گرتووە لە ژمارەی تووشبووان بە سورێژە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی