نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

17/08/2019‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، دوای ئەوەی لەدوو رۆژی رابردوو نرخەكەی دابەزینی گەورەی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 41 سەنت بەرێژەی 0.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.64 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 40 سەنت بەرێژەی 0.73% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 54.87 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح