بارزانی هیچ هەوڵێكی بۆ نێوەنگیری لەنێوان توركیاو پەكەكە نییە

کوردستان

17/08/2019‌ 985 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو دەنگۆیانە رەتكرایەوە، كە باسیان لەوە دەكرد، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات نێوەنگیری لەنێوان لایەنی توركی‌و پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دەكات.

كیفاح مەحمود، راوێژكاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی لەلێدوانێك ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە، كە سەرۆكی پارتی نێوەنگیری لەنێوان پەكەكەو توركیا دەكات.

كیفاح لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، هەموو ئەو سەرچاوانەی باس لەوە دەكەن، بارزانی نێوەنگیری ئەو دوو لایەنە دەكات، "دوورن لەراستییەوە".

راوێژكارەكەی سەرۆكی پارتی راشیگەیاندووە، بارزانی هیچ هەوڵێكی نوێی نییە بۆ نێوەنگیری لەنێوان توركیاو پەكەكەو ئەگەر شتێكە لەو بارەشەوە هەبێت، ئەوە بەفەرمی رادەگەیەنرێت.

چەند رۆژێكە چەند دەنگۆیەك هەیە، كە گوایە مەسعود بارزانی دەستپێشخەری كردووە، بۆ ئەوەی نێوەنگیری لەنێوان توركیاو پەكەكە بكات، كە لەساڵی 2015وە شەڕ لەنێوانیان سەریهەڵداوەتەوە.

هـ ـ ح