شارپرێس هەوڵێك بۆ هەڵبژاردنەوەی رێكخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن ئاشكرادەكات

کوردستان

17/08/2019‌ 1774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەناو بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵێك هەیە، بۆ ئەوەی رێكخەری گشتی‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بۆ خولێكی نوێ‌ هەڵبژێرێنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست شارپرێس كەوتووە، هەوڵەكە خۆی لەچەند گفتوگۆیەك دەبینێتەوە، بۆ ئەوەی عومەری سەید عەلی رێكخەری گۆڕان‌و ئەندامانی تری خانەی راپەڕاندن، لەناو جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێرێنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆكان بەردەوامە، بۆ ئەوەی گۆڕانكاری گەورە لەناو خانەی راپەڕاندن روونەدات‌و ئەندامەكان وەك خۆی هەڵبژێرێنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، مانگی داهاتوو جڤاتی نیشتمانی رێكخەری گشتی گۆڕان‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێرێت، هەروەها بڕیاریشە لەكۆتایی ئەمساڵ گۆڕان كۆنفرانسی نیشتمانی هەڵبژێرێت.

ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، لەجەمال حاجی محەمەدو جەلال جەوهەرو شۆڕش حاجی‌و رەئوف عوسمان‌و محەمەد تۆفیق رەحیم، عوسمان حاجی مەحمود، كە ئەم دوانەی كۆتایی دەستیان لەئەندامییەتی خانەكە كێشاوەتەوە.

هـ ـ ح