پارتی داوای پۆستی ئەمینداری ئەنجوومەنی كاروباری خانمان لەحیزبی شیوعی دەكاتەوە

کوردستان

17/08/2019‌ 1071 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكراتی داوای پۆستی ئەمینداری ئەنجوومەنی كاروباری خانمان لەحیزبی شیوعی كوردستان دەكاتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو حیزبە ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی راگەیاندووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، پارتی دیموكرات بەفەرمی داوای لەحیزبی شیوعی كردووە، كە پۆستی ئەمینداری كاروباری خانمان رادەست بكاتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، داواكارییەكەی پارتی پەیوەندی بەوەوە هەبووە، كە حیزبی شیوعی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی راگەیاندووەو نابێت لەناو كابینەی نوێ‌، پۆستی هەرێم.

پۆستی ئەمینداری كاروباری باڵای خانمان لای پەخشان زەنگەنە، كە ماوەی هەشت ساڵە لەسەر پشكی حیزبی شیوعی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، كە پلەی وەزیری هەیە.

شارپرێس ئەوەشی زانیوە، لایەنی شیوعی تائێستا بەفەرمی داواكەی پارتی نەداوەتەوەو خودی پەخشان زەنگەنەش خۆی هەوڵیداوە ئەو پۆستەی لابمێنێتەوەو رادەستی نەكات.

هـ ـ ح