شارپرێس:
زاناكان دەربارەی پێویستی هەنگوین قسە دەكەن، كە ئایا پێویستە رۆژانە چەند هەنگوین بخورێت بەبێ ئەوەی زیان لە كەسەكە بدات.
ئەلێكس بۆیفیرۆف پرۆفیسۆری بەشی چارەسەر لە زانكۆی سیچینۆفی پزیشكی دەڵێت: خواردنی هەنگوین لە سەرەتای رۆژدا كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر چالاكییەكانی مرۆڤ.
هەروەها ئاماژەیشی بەوە كردووە، ئەو پێكهاتانەی لە هەنگوین هەن رێگری دەكەن لە دوانەئۆكسیدی كاربۆن لەخانەكاندا، كە هەنگوین ڤیتامین و رێژەیەك لە شەكری تێدایە و سەرچاوەی وزەن بۆ مرۆڤ.
هاوكات ئیلینا تیخۆمیرۆفا، شارەزا لە بواری خۆراك دەڵێت: خواردنی هەنگوین چەندەها سودی گرنگی هەیە، بەڵام هەندێك پێیان وایە ئەم سودە كاتێك بەدەست دێت، كە رێژەیەكی زۆر هەنگوین بخۆیت.
ئەو دەشڵێـت: هەنگوین مادەی كاربۆهیدراتی تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كالۆری لە جەستەدا، بۆیە پێویست ناكات رێژەیەكی زۆر هەنگوین بخۆیت بۆ ئەوەی سودت لێی دەستبكەوێت.
دوو دكتۆری جیهانی لەسەر ئەوە ڕەزامەندن، كە پێویستە هەنگوین بە شانەوە بكڕدرێت، چونكە ئەوە ئەیسەلمێنێت هەنگوینێكی سروشتییە، خواردنەوەی چاش لەگەڵ هەنگویندا بەشێكی زۆر لە سودەكانی هەنگوین دەكوژێت، چونكە زاناكان لەسەر ئەوە كۆكن كاتێك هەنگوین لەگەڵ شتێكی گەرمدا بخورێت سودەكانی لە دەستدەدات.
بۆیفیرۆف دەڵێت: خواردنەوەی مادە كحولییەكان لەگەڵ هەنگویندا مەترسی بۆ سەر تەندروستی هەیە، ئەمە ئەگەر رێژەیەكی زۆری لە بخورێت، دەبێتە هۆی هەوكردنی جگەر و بۆ نەخۆشی مەترسیدار سەردەكێشێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ