قەڵەوی هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە

تەندروستی

18/08/2019‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی پزیشكی بریستۆل لە توێژینەوەیەكدا ئەوە دەردەخەن، كە كێشی زیاد و قەڵەوی هۆكارن بۆ نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.

توێژینەوەكە لە پێگەی medical express بڵاوبووەتەوە، كە ئەوەی سەلماندووە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەكان پەیوەندیان هەیە بەقەڵەوییەوە. 

لێكۆڵەوەران ئەوەیان دەرخستووە خانە شێرپەنجەییەكان زۆرتر بە ژەستەی كەسە قەڵەوەكاندا بڵاودەبنەوە بە بەراورد بەو كەسانەی ژەستەیان رێكە و قەڵەو نین.

هەروەها ئامارەكان ئەوە ئاشكرادەكەن، لە سەدا ٦ ی شێرپەنجە لە دوو وڵاتی پێشكەوتوو بە هۆێ قەڵەوییەوەیە، لە ئێستادا قەڵەوی یەكێكە لەو كێشانەی زۆربەی وڵاتانی جیهان بە دەستییەوە دەناڵێنن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ