چەند نهێنییەك بۆ هێشتنەوەی گورچیلە بەشێویەكی تەندروست

تەندروستی

18/08/2019‌ 2616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فشاری بەرزی خوێن، شەكرە، یاخود ئەوانەی لە خێزانەكەیاندا نەخۆشی گورچیلەیان هەبووە، بە سێ هۆكاری سەرەكی دادەنرێن بۆ مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەكانی گورچیلە، بەڵام ئەگەر یەكێكیش نەبێت لەو سێ هۆكارە دەبێت ئاگاداری ئەو ڕێنمایانە بیت دەربارەی گورچیلەیەكی تەندروست.

چەندین شت هەن، كە یارمەتی دەدەن بۆ مانەوەی گورچیلە بەشێویەكی تەندروست لەهەموو ئاسەتەكانی ژیاندا. 

ئاو خواردنەوە، بەڵام زیادەڕۆیی نەكردن
پسپۆر لە نەخۆشیەیكانی گورچیلە جەیمس سایمۆن ڕوونیدەكاتەوە، هیچ توێژینەوەیەك دەرینەخسووە، كە زیاد خواردنەوەی ئاو كاریگەری باشی لەسەر كاركردنی گورچیلە هەبێت، بۆیە خواردنەوەوی شەش پەرداخ ئاو لە ڕۆژێكدا بەهیچ جۆرێك یارمەتی باشتر كاركردنی گورچیلە نادات.

خواردنی خۆراكی تەندروست
دكتۆر سایمۆن ئاماژەی بەوەدا، كە زۆربەی نەخۆشییەكانی گورچیلە بەهۆی بارەكانی تەندروستی دیكەوە سەرهەڵدەدەن وەك بەرزی فشاری خوێن، شەكرە و نەخۆشی دەمارەكانی خوێنەوە. 

لەبەر ئەوە ئەو پزیشكە وا پێشنیار دەكات، سیستەمی خۆراكی باش بۆ خۆمان دانێین بۆ كۆنترۆڵكردنی كێش و فشاری خوێنمان، كە ڕێگرتن لەمانە دەبێتە هۆی هێشتنەوەی گورچیلەكانمان لەبارێكی تەندوستی گونجاودا.

ڕاهێنان كردنی بەردەوام
هەروەك پارێزییەكی هاوسەنگ، بەهەمان شێوە راهێنانی جەستەیی دەتوانێت لەزیادبوونی كێش و فشاری خوێن دوورمان بخاتەوە، بەڵام ئاگاداربە چەند ڕاهێنان بۆخۆت دادەنێیت. 

ئەنجامدانی ڕاهێنانی زۆر لەكاتیكدا، كە جەستەت لە بارێكی باشدا نییە ، دەكرێت كێشەی زۆرتر بۆ دروست بكات، بەتایبەت ئەگەر مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ هەبوو. 

ئەگەر كێشەی نەخۆشی دڵت هەبوو هیچ راهێنانێك ئەنجام مەدە هەتا ئەوكاتەی پرس بە پزیشكەكەت نەكەیت.

واز لە جگەرەكێشان یاخود ( نێرگەلە) بێنە
جگەرەكێشان زیان بە موولولەكانی خوێن دەگەیەنێت، ئەمەش وروژمی خوێن بۆ گورچیلەكان كەم دەكاتەوە، كاتێك گورچیلە بڕی پێویست خوێنی بۆ نەروات، ناتوانێت بە ڕێژەكی بەرچاو چالاكی و كارەكانی ئەنجام بدات و مەترسی شێرپەنجەی گورچیلەی لێدەكەوێتەوە.

لە كاتێكدا نێرگەلە و ڤایپ وەك جگەرە ژەهراوی نییە، بەڵام نیكۆتین هێشتا هەر مادەیەكی ئالودەییەو كاریگەری خراپی لەسەر جەستە هەیە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە