ئایا خواردنەوە گازییەكان‌و شەربەت دەتوانن شێڕپەنجە دروست بكەن؟

تەندروستی

18/08/2019‌ 435 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، هیچ شتێك وەك خواردنەوەی پەرداخێك لەساردی، یاخود شەربەت چێژبەخشتر نییە، بەڵام ئەمە بەبێ‌ زیان لێی دەرناچیت.

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە ١٠٠ میلی لیتر لەخواردنەوەیەكی پر لە شەكر، وەك خواردنە گازییەكان‌و شەربەتی لەقتوونراو، دەبێتە هۆی توشبوون بە مەترسییەكانی  شێرپەنجە  بە گشتی و ئەگەری ٪٢٢ توشبوون بە شێڕپەنجەی مەمك بەتایبەتی.

ئەوە شتێكی سروشتی نییە، كە لە نەخۆشخانە خەڵك ببینیت كێشیان زیاد ببێت و ئەگەر دەربارەی پارێزی خواردنەكەیانەوە لێیان بپرسیت، بۆ دەردەكەوێت برێكی زۆر شەربەت دەخۆنەوە، كە پرێتی لە شەكر.

هەمیشە توێژینەوەی نوێ دەردەچن، كە دەڵێن چی دەبێتە هۆی شێرپەنجە، زۆر قورسە بزانرێت كامە هۆكارە و كامە هۆكار نییە، بۆیە باشترین ڕێگە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شێرپەنجە ، خواردنی تەندروست و پارێزیەكی هاوسەنگ و بە چالاكی مانەوەیە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل