گۆڕانکارى لە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا روودەدات

ئابوری

18/08/2019‌ 359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، دوای ئەوەی لەدوو رۆژی رابردوو نرخەكەی دابەزینی گەورەی تۆماركرد.

بەیانى ئەمڕۆ یەک شەممە لەکاتى کردنەوەى بازاڕى مامەڵەى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتى برێنت  ٥٨ دۆلار و ٦٨ سەنت بووە.


هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمریکا بە ٥٤ دۆلار و ٩٢ سەنت ماڵەى پێوە کراوە.

 

بەپێى مامەڵەکانى ئەمرۆ نرخى نەوتى برێنت زیاتر لە ٥ سەنت دابەزینى بەخۆیەوە بینیوەو نرخى نەوتى خاوى ئەمریکاش بەرزبووەتەوە.


بەرزبوونەوەو دابەزینى نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك و ئاسایشى وڵاتانى ئۆپێکەوە هەیە، هاوکات بارگرژییەکانى نێوان ئەمریکاو ئێران کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت دروست کردوە.

 

س.هـ