سێ ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌كرێنه‌ نێوده‌وڵه‌تی

کوردستان

18/08/2019‌ 519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆماری ئیسلامی به‌ فه‌رمی بڕیاری به‌ فه‌رمیكردنی چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.

كاوه‌ عه‌لی كه‌ریم، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاندوە، سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بە نوسراویان لە بەرواری 10/8/2019 ڕەزامەندی لەسەر بە فەرمیکردنی مەرزەکانی (کێلێ) و (شۆشمێ - تەوێڵە) و(شێخ ساڵح- پشتە) وەک مەرزی بازرگانی و گەشتیاریی کردووە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەنگاوی داهاتوو گەیاندنی ئەو ڕەزامەندیەیە بەلایەنی پەیوەندیداری عێراقی و دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق. بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانی کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدەن. چونکە بڕیاری کۆتایی لە دەسەڵاتی هەردوو حکومەتی عێراقی و ئێران دایە.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رونیکردوەتەوە، لە کۆبونەوەیه‌یاندا له‌گه‌ڵ شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ رۆژی لە 8/8/2019 باسیان لەوەکردووه‌ لە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی کۆمار بڕیاریان داوە مەرزەکانی تەوێڵە و کێلێ و پشتە بکرێنە فەرمی و ئەوانیش داوای نوسراوی ڕەزامەندی بۆ بەفەرمیکردنی مەرزەکانمان کرد بۆ ئەوەی هاوکار بین لە گەیاندنی بە لایەنی فەرمی عێراق بە سوپاسەوە وێنەی نوسراوەکەیان بۆ ناردین.

س.هـ