حەیدەر شەشۆ: ئەو میرەی پارتی بۆ ئیزیدییەكانی داناوە قبووڵ ناكەین

کوردستان

18/08/2019‌ 3657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەیدەر شەشۆ، سەركردە لە هێزەكانی پاراستنی ئێزیدخان داوای دامەزراندنی ئەنجوومەنێكی ئێزیدی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری شنگال و ئیزیدییەكان دەكات، ئەوەش لەبری ئەو میرە رۆحییەی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دانراوە، دەشڵێت: لایەنە ئیزیدییەكان لەو رووەوە دەستیان بە جوڵە كردووە .

شەشۆ لەلێدوانێكدا دەڵێت: ئەو میرە رۆحییەی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ ئیزیدییەكان دانراوە نوێنەرایەتی ئیزیدییەكان ناكات‌و لەلایەن هەموو ئیزیدییەكان و شێخ و كەسایەتییەكانی شنگالەوە رەتدەكرێتەوە.

هەروەها دەڵێت: ئەو میرەی دانراوە بەپێی ئەو پیلانە بووە، كە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كێشاویەتی لەپێناو راكێشانیان بۆ لای خۆی و كردنیان بەكورد، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات بەهۆی ئەوەی ئەو میرەی لەلایەن پارتییەوە دانراوە لەلایەن بەشی هەرە زۆری كۆمەڵگەی ئیزیدییەوە قبووڵ نەكراوە، كە دواجار ئەوە سەردەكێشێ بۆ لابردنی .

سەبارەت بە جموجۆڵی ئێزیدییەكانیش لەو رووەوە، شەشۆ دەڵێت: چەند جموجۆڵێك هەیە لەپێناو دروستكردنی ئەنجوومەنێك بۆ ئیدارەدانی كاروباری شنگال و ئیزیدییەكان لە نوێنەری ئاینی ئێزیدی و شێخ و كەسایەتییەكانی شەنگال لەبەری ئەو میرە تازە دامەزراوە.

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی