بەیاتی: هەرێم لەجێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكان دەستی دەستی بە بەغدا دەكات

عیراق

18/08/2019‌ 625 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جاسم بەیاتی پەرلەمانتاری رەوتی حیكمە جەختیكردەوە، كە هەرێمی كوردستان لە جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكانی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی دەستی دەستی  دەكات و خۆی دەدزێتەوە .

جاسم بوخاتی لەلێدوانێكیدا دەڵێت: حكومەتی ناوەندی تائێستاش موجامەلەی هەرێمی كوردستان دەكات، هەرێمیش پابەند نییە لەجێبەجێكردنی رێكەوتنەكانی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی لەسەر هەموو ئاستەكان خۆی دەدزێتەوە.

ئەو دەشڵێت: كوتلەكەیان لەدانیشتنی تێپەراندنی ماددەی تایبەت بە بودجەی هەرێم كشاوەتەوە، لەماوەی چەند رۆژی داهاتووشدا هەڵویستی یەكلاكەرەوەمان دەبێت، چەند كوتلەیەكی پەرلەمانی هەیە پشتیوانی ئەو ئاراستەیە دەكات .

ئەو پەرلەمانتارەی رەوتی حیكمە هەروەها دەڵێت: لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پەردە لەسەر هەموو ئەو ڕێكەوتنانە هەڵدەدرێتەوە، كە لەنێوان هەرێم و بەغدا دەگوزەرێت، بەشێوەیەك بەغداش بەرپرسیارییەتی ئەو شێوە مامەڵەكردنە لەگەڵ هەرێم هەڵدەگرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی