ئۆجەلانیش جەنگ بە چارەسەر نازانێت
توركیا داوا لەئەمریكا دەكات پابەند بێت بە رێككەوتنەكەوە

کوردستان

18/08/2019‌ 1433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تا ئێستا ناوچەی ئارام، كە توركیا داوا دەكات دروست بكرێت لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر سنووری باشووری وڵاتەكەی جێگەی مشتومڕەو لەگەڵ ئەمریكا نەگەیشتووە بەرێكەوتنی كۆتایی.

 لەگەڵ ئەوەی سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیمانیدا هێرشێكی زەمینی دژی جەنگاوەرە كوردەكان ئەنجامبدات لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی چۆمی فورات، كەچی گفتوگۆكانی ئەم دواییە هێرشەكەی وەستاندووە.

تائێستا هەردوولایان رەزامەند بوون بە دامەزراندنی ناوەندێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەهەفتەی رابردوودا، بەوەی لەسەر خاكی توركیا بێت‌و هەر بەراستیش شەش بەرپرسی ئەمریكی رۆژی 12ی ئاب گەیشتنە شوێنەكە بۆ كاركردن لەسەر كردنەوەی ئەو ناوەندە.

ئەنقەرە مەرجی ئەوەیە قووڵایی ناوچە ئارامەكە لە نێوان 30 بۆ 40 كلم بێت، ئەمەش لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە رەتدەكرێتەوە، كە هاوپەیمانی سەرەكی واشنتۆنن، كە توركیا لە رێگەی ئەم ناوچەیەوە نیازی هەیە گۆڕانگاری دیموگرافی بكات و ناوچە كوردییەكان لە یەكتری داببڕێت، جگە لەوەش دەیەوێت خاڵێكی لێكدابڕاو لەنێوان خۆی و جەنگاوەرە كوردەكان دابنێت، ئەو جەنگاوەرانەی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا چەندین ساڵ دژی رێكخراوی ی داعش جەنگاون.

ئەنقەرە جەخت لەوە دەكاتەوە شاری تەل ئەبیەز لەچوارچێوەی ئەو ناوچە ئارامەدا بێت، هێزەكانی سوریای دیموكراتیش مەرجیان ئەوەیە ئەو ناوچەیە لەشوێنە بیابانەكاندا بێت نەوەك لەو شارانەی دانیشتوانی تێدا نیشتەجێن.

پێدەچێت هێزەكانی سوریای دیموكرات بە فیعلی رەزامەند بوبێتن لەسەر دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام بە قووڵایی 5 تا 14 كلم لەسەرجەم ئەو ناوچانەی بەسەریاندا زاڵن لەسەر سنووری توركیا، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی لە هەر هێرشێكی سەربازی لەلایەن ئەنقەرەوە.

وا بڕیارە ناوەندی پرۆسە هاوبەشەكان لە گەڵ ئەمریكا لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بەكارەكانی بكات بەگوێرەی قسەی وەزیری بەرگری توركیا خەلوسی ئاكار.

خولیی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، پابەندن بەكاتی دیاریكراو دەربارەی دروستكردنی ناوەندی ئۆپەرسیۆنی هاوبەش لەگەڵ واشنتۆن بەبێ هیچ كێشەیەك، ئاماژەی بەوەش كرد ئەنقەرە دەیەوێت لەئایندەشدا پابەند بێت بەو رێكەوتنەوە. 

هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كرد توركیا لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتوە لەسەر چاودێری كردن و هەماهەنگی لە ئاسمان و چەندین پرسی تریش، هەر بۆیە هەفتەی داهاتو نوەندی ئۆپەراسیۆن دەست بەكارەكانی دەكات.

هاوكات لەگەڵ ئەم قشانەی وەزیری بەرگری توركیا، سەركردەی كورد عەبدوڵڵا ئۆجالان داوای چارەسەری كێشەی باكوری رۆژهەڵاتی توركیای كرد لە رێگەی دیموكراتیەوە و جەختی لەسەر هێنانە كایەی ئاشتی كرد. 

محمد ئۆجالانی برای، كە چاوی پێكەوتبوو لە زیندانی ئیمیریالی لە زاری ناوبراوەوە گواستویەتییەوە بەوەی جەنگ چارەسەر نییە و باسی لەوەش كردووە چوونە ناوەوەی توركیا بۆ نێو خاكی سوریا زیانی زیاتری پێدەگەیەنێت وەك لەوەی چارەسەر بێت بەلای ئەنقەرەوە.

سەرچاوە: العربیە.نت
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا