دەكرێت دڵی بەراز بگوازرێتەوەو لەبری دڵی مرۆڤ بەكاربهێنرێت

تەندروستی

19/08/2019‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پزیشكێكی نەشتەرگەر، كە یەكەم نەشتەرگەری گواستنەوەی ئەندامەكانی لەشی پێش ٤٠ ساڵ لەمەوپێش ئەنجامدا دەڵێت: دڵی بەراز دەكرێت وەك جێگرەوەیەك بەكاربێت بۆ دڵی مرۆڤ تەنیا لەماوەی سێ ساڵ دا.

تێرێنس ئینگلش، كە بەیەكەم كەس دادەنرێت نەشتەرگەری گواستەنوەی دڵی ئەنجامدابێت لەساڵی ١٩٧٩، بەنیازە لەداهاتوودا گورچیلەی بەراز بۆ گورچیلەی مرۆڤ دابنێت‌و هەوڵی چاندنی دڵیش بدات.

شارەزایان باوەڕیان وایە ئەمە ئەركێكی ئاڵۆزتر دەبێت لە نەشتەرگەری گۆڕینی ئەندامەكانی ناوەوی ئاژەڵ و مرۆڤ و بەم پرۆسەیە دەوترێت " Xendnotransplantation".

تێرێنس ی تەمەن ٨٧ ساڵ بە ڕۆژنامەی Sunday Telegraph  ڕاگەیاندووە ئەگەر ئەنجامەكان، گورچیلەی بەراز لەگەڵ ئەو تاقیكردەوەدا، كە بە Xendnotransplantation ناسراوە بگونجێت ئەوە ئەنجامی باشیان دەبێت لەپرۆسەكە.

هەروەها جەختیكردووەتەوە، ئەگەر كارەكە بۆ گورچیلە سەركەوتووبێت ئەوا بۆ دڵێكیش سەركەوتوو دەبێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە