شارپرێس:
سەگی سەربازی هەمیشە بۆ ئەوە ڕاهێنراون، كە سەربازەكان بپارێزن، بەڵام لە ئێستادا ڕاهێنانیان پێدەكرێت بۆ شتێكی دیكە.
بۆ ئەو مەبەستە زانا ئیتالییەكان سەگە پۆلیسییەكان ڕادەهێنن بۆ بۆنكردنی خانەی شێرپەنجەیی لەڕێگەی میزی نەخۆشەكانەوە.
لوتی سەگ زۆر بەهێزە و نزیكەی ٣٠٠ ملیۆن هەستەوەریان تێدایە بەراورد بە لوتی مرۆڤ، كە تەنیا ٦ ملیۆنی تێدایە.
لەئەنجامی هەوڵو راهێنانەكان، سەگێك توانی پێش تیمی پزیشكی نەخۆشییەك بدۆزێتەوەو هەست بەبوونی خانەی شێرپەنجەیی بكات.
بڕیارە بەم نزیكانەش سەگ لە نەخۆشخانەكان دانرێتو تیمەكانیش دەیانەوێت ئامێرێكی ئەلكترۆنی پەرەپێبدەن، كە بتوانێت وەك لوتی سەگ كار بكات بۆ ناسینەوەی نەخۆشی شێرپەنجە.
وەرگێران: رەوەند ئیسماعیل