چەند هۆكاریك وادەكەن دەست بەخواردنەوەی ئاوی لیمۆ بكەیت

تەندروستی

19/08/2019‌ 1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیمۆ دەبێت لەئاستە بەرزەكانی خواردنە سەسورهێنەرەكان دابنرێن بەهۆی ئەو توانا چاكەی، كە هەیەتی بۆ ڕاگرتنی تەندروستییەكی پۆزەتیف. 

ئەگەر دەتەوێت بزانیت ئەو میوە زەردە بچووكە چۆن یارمەتیت دەدات، تا بتوانیت تەندروستر بیت ئەوا ئەم زانیارییانە بخوێنەرەوە.

لیمۆ جگەر پاكدەكاتەوە
لە بەیانیاندا، كە هەڵدەستیت وەك بەڕوژوبیت وایە، چونكە هیچ خواردنكت نەخواردووە، لێرەدا ڕێگە بە  جگەر دەدات، كە هەڵسێت  بە كاری خۆی و هەموو ژەهرەكانی لەش لەناو بەرێت، كە زیانی هەیە. 

بۆ ئەوەی جگەر لەو ژەهرانە پاكبكەیتەوە، ئاسانترین ڕێگە ئەوەیە لیمۆكە بۆ ٤ بەش قاش بكە و یەك بەشی بگوشەرە ناو نیو پەرداخ ئاوی شلیتێنەوە، لەماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ خولەك ئەو ئاوی لیمۆیە بخۆیتەوە.

دژی سەرما و هەڵامەت دەجەنگێت
لیمۆ زیادەیەكی زۆر بەهێزە دژی هەڵامەت‌و سەرما، ئاوی لیمۆ یارمەتی دەدات بەرگری لەش زیاد بكات و یارمەتی دەدات دژی هەڵئاوسان و تووشبوون دەدات وەك سەرماو هەڵامەت. 

یارمەتی چالاكردەوەی ترشەكانی گەدە دەدات
كاتێك ئاوی لیمۆی شلەتێن دەخۆیتەوە لە بەیانیاندا ، ئەوا ئەو ترشەكانی ناو گەدە جارێكی دیكە دەست بە تازەكردنەوە دەكات.

دەوڵەمەندە بەڤیتامین C 
لیمۆ بە سروشتی پڕێتی لە ئەنتیئۆكسیدانتی ڤیتامین C ، كە زۆر گرنگە و یارمەتی جەستە دەدات دژی هەڵامت و سەرما و مانەوەی پێس بەشێویەكی تەندروست و جەنگین دژی شێرپەنجە و خێرا سارێژبوونەوەی پێست

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل