ئەو كەسانەی قەرزاری حكومەتن، گەشتكردنیان لێقەدەغە دەكرێت

ئابوری

19/08/2019‌ 674 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەو كەسانەی قەرزاری حكومەتن گەشتكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات لێ قەدەخەدەكرێت.

لە نوسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری هەرێمی كوردستان كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی جاجی دەرامەت و باجی كۆمپانیاكان و گەورە باجدەران كردووە كە ئەوانەی قەرزاری حكومەتن رێگەیان پێنادرێت گەشتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بكەن.

نوسراوەكە واژۆی ەمال تەیب قادر، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی لەسەرە و ئاماژە بەوەكراوە، ''هاوپێچ لەگەڵ نووسراوماندا دەقی فەرمانی وەزاری ژمارە 9751 لە 28-5-2019، كە لە وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە بۆتان دەنێرین كە تایبەتە بە قەدەخەكردنی گەشت لە باجدەری قەرزار، بۆ زانین و گرتنەبەری رێكاریی یاسایی بۆ ئەو كەسانەی قەرزاری باجن".