نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ ٦٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە

جیهان

20/08/2019‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەكاندا بە ٦٠ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ رۆژی دوو شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت تا ٥٩ دۆلار و ٦٩ سەنت سەركەوت‌و لە كۆتایی رۆژدا، بوو بە ٥٩ دۆلار و ٥٧ سەنت. ئەمڕۆش سێ‌ شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە كاتژمێر ٠٩:٢٣ەوە، دوای زیادبوونی نرخەكەی بەڕێژەی لەسەدا ٠،٧٨ بە ٦٠ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، هاوكات بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس، بە ٥٦ دۆلار و ١٥ سەنت فرۆشرا.

لەگەڵ چاوەڕوانییەكان لەبارەی خاوبوونەوەی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و چین، نرخی نەوت لە ئاستی ٦٠ دۆلاردایە.

شارەزایان وای بۆ دەچن دوای ئەوەی واشنتۆن رایگەیاند، وادەی كڕینی كەلوپەل لە كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە لایەن كۆمپانیای هواوی چینی بۆ ماوەی ٩٠ رۆژی دیكە درێژكراوەتەوە، ئەمە وەك ئاماژەیەكی خابوونەوەی گرژییەكان لێكدەدرێتەوە.

هـ ـ ح