ئامەدییەكان لەدژی بڕیارەكەی ئەردۆغان خۆپیشاندان دەكەن

sharpress.net

305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/08/2019‌

شارپرێس:
خۆپیشاندانى لایەنگرانى هەدەپەو هاوڵاتیانى کورد لە ئامەد لە دژى بڕیارى دوورخستنەوەى سەرۆک شارەوانیەکان دەستیپێکرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پەرلەمانتارو لایەنگرانى پارتى ئاشتى دیموکراتى گەلان هەدەپە لەبەردەم بارەگاى سەرەکى هەدەپە لە شارى ئامەد گردبوونەوەو تیایدا سزاى تەمەلى هاوسەرۆکى پارتەکە وتارێکى پێشکەش کرد.

لەوتارەکەیدا سزاى تەمەلى جەختیکردەوە، خەبات و تێکۆشانى بەرامبەر سیاسەتەکانى دەوڵەت راگەیاندو بڕیارى دورخستنەوە سەرۆک شارەوانییەکانمان بڕیارێکى فاشیستانەیەو قبوڵى ناکەن.

هاوسەرۆکى هەدەپە رایشیگەیاند، لەبەرمبەر سیاسەتى دوژمنایەتى گەلى کورد، خەباتێکى مەزن دەست پێدەکەن و شەقامەکان پڕ دەکەن لە دەنگى گەل.

هەروەها داواشى لە هاوڵاتیانى شارەکانى باکورى کوردستان کرد برژێنە سەر شەقامەکان و بەرگرى لە خۆیان سەرۆک شارەوانییەکان بکەن کە بەدەنگى ئەوان دەرچوون.

دواى وتارەکەى سزاى تەمەلى خۆپیشاندەران ویستیان بچنە بەردەم شارەوانى ئامەد، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگریان لێکراو پێکهەڵپڕژان لەنێوان  هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست بوو.

تائێستاش خۆپیشاندانى هاوڵاتیانى کورد لە شارى ئامەد بەردەوامەو ناڕەزایەتى لەدژى بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆى تورکیا دەردەبڕن.

دوێنى دوو شەممە وەزارەتى ناوخۆى تورکیا هەرسێ سەرۆک شارەوانى ئامەد و مێردین و وان لە پۆستەکانیان لادران.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved