وەزارەتی دارایی هەرێم چوونەدەرەوە لەو كەسانە قەدەغە دەكات قەرزاری حكومەتن

کوردستان

20/08/2019‌ 535 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان چوونەدەرەوە لەو كەسانە قەدەغە دەكرێت كە باجیان لەسەرە و قەرزاری حكومەتن.


وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لە نوسراوێکدا بڕیاریداوە چوونەدەرەوەی هەرێم لەو كەسانە قەدەغە دەكرێت كە باجی زۆریان لەسەرە و قەرزداری حكومەتن.

 

بڕیارەکە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی باجی دەرامەت و باجی كۆمپانیاكان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گواستنەوەی موڵكایەتی كراوە تا ئەو کەسانە دیارى بکرێن کە قەرزدارن و باجیان نەداوە. 


هەروەها هاتووە"پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی باجەكان گەشتكردن لە قەرزدارانی باج بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە دەكرێت و رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر، كە سەرجەم باجدەر و قەرزاری حكومەت دەگرێتەوە".

س.هـ