هێزە ئەمنییەکان لە ئامەد سێ پەرلەمانتارى هەدەپە بریندار دەکەن

کوردستان

20/08/2019‌ 825 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە خۆپیشاندانەکەى ئەمرۆى ئامەد سێ پەرلەمانتارى هەدەپەو ژمارەیەک لە هاوڵاتی بریندار بوون.

 

بەمەبەستى دەربرینى ناڕەزایەتى لەدژى لابردنى سەرۆک شارەوانییەکانى باکورى کوردستان لایەنگرانى هەدەپەو پەرلەمانتارانى ئەو پارتە لەبەردەم بارەگاى سەرەکى پارتەکە کۆبوونەوەو دواتر خۆپیشاندانێکى فراوانیان ئەنجامدا.

 

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و جگە لە دەستگیرکردنى زیاتر لە ١٠ کەس هاوکات هەرسێ پەرلەمانتارى هەدەپە (ئایشە ئاجار باشەران، تولای هەتیم ئۆغولار، سەرپیل کەمال بای) بریندار بوون.

 

هاوکات لە و خۆپیشاندانەدا ژمارەیەک لە لایەنگرانى هەدەپە دەستگیر کران و ژمارەیەکى دیکەشیان بریندار بوون.

 

بەپێى ئامارەکان لە ماوەى سێ رۆژى رابردوودا نزیکەى ٦٠٠ هاوڵاتی کوردو لایەنگرى هەدەپە لە باکورى کوردستان دەستگیر کراون.

س.هـ