شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاگرێکی گەورە لە بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین کەوتووه‌ته‌وە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاندووه، ئه‌مشه‌و چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیک بنکەی ئاسمانی بەلەد رویانداوە.
محەممەد بەلداوی، پەرلەمانتاری عێراق لە پارێزگای سەلاحەدین رایگه‌یاندووه، "بنکەی ئاسمانی بەلەد کراوەتە ئامانج کە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق تێدایە، لە بەشێکی دیکەشی راهێنەرانی ئەمریکی تایبەت بە فڕۆکە ئێف16ـەکانی عێراق هەن".
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه هەفتەی رابردوو تەقینەوەیەک لە سەربازگەی سەقەری حەشدی شەعبی لە ناوچەی دۆرە لە باشووری بەغدا روویدا.
ه.م