هەرێم داوای پشکی لە سەدا 17٪ دەکات
ئەحمەد حاجی رەشید: هەرێم 24 ملیار دۆلار قەرزاره‌

عیراق

20/08/2019‌ 1613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بەپێی هەندێك سەرچاوەی نافەرمی هەرێم بڕی 24 ملیار دۆلار قەرزاره‌، ئه‌و قه‌رزانه‌ش دوای ئه‌وه‌ دروستبوون كه‌ به‌غداد پشكی هه‌رێمی كوردستانی له‌ بودجه‌ی بڕی.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینێكدا له‌ فه‌یسبووكی خۆی ده‌ڵێت، "ئەوەندەی من ئاگاداربم نێوانی هەرێم و بغداد چوار  دۆسیە هەیە، کە دەبێت هەرێم شاندێکی هونەری زۆر شارەزای هەبێت تابتوانێت بەسەرکەوتویی بابەتەکان بە بەرژەوەندی هەردولا کۆتاییان پێ بێنێت، پاشان شاندی سیاسی کە سەرۆکی حکومەتە واژۆی بکات و نوێنەرانی خەڵکی هەرێم لە وەزارەتە ئیتیحادیەکان داخلی یاساکانی بکەن".

ده‌شڵێت، "پێویسته‌ پەرلەمانتارانی کورد لە بغداد بتوانن چاودێری و بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێکەوتنەکە بەوردی بکەن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نوسیوویه‌تی، "قەرزەکانی هەرێمی كوردستان کە بەپێی هەندێك سەرچاوەی نافەرمی هەرێم بڕی 24 ملیار دۆلار قەرزاره‌، لەوەتی بوجەی بۆ نەهاتوە، بۆیە هەرێم چۆن بتوانێت ئەم قەرزانە شەرعیەت پێبدات تا دەوڵەتی ئیتیحادی لە ئەستۆی خۆی بگرێت، چونکە قەرز لە دەوڵەتی ئیتیحادی دەبێت بە یاسا ڕێک بخرێت و خراوە".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "دەبێت هەرێم بتوانێت مقارەنە بکات لە تەواوی قەرزەکانی عێراق و دابەزێن و بەکارهێنانی یەدەکی نەختێنەیی کە بەوردی لای ئیمە ی پەرلەمانتاران هەیە".

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وته‌وه‌ رونیكرده‌وه‌، "هەرێم دەبێت بزانێت بغداد چەندی لە جەولاتی تراخیص سەرفکردوە وکەم کوڕیەکانی دراسە بکات و بۆشاییەکانی بەهەند وەرگرێت و لەو مقارەنەدا بتوانێت بغداد قایل بکات، هەرێم بۆ گرێبەستی بەشداری بەرهەمی هەڵبژاردوە و ئەم دۆسیەش کەم تازۆر لای ئێمەی پەرلەمانتاران دەست دەکەوێت".

له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ ده‌ڵێت، "ئەوەندەی من بزانم هەرێم داوای پشکی لە سەدا ۱۷٪ دەکاتەوە بەڵام بە بڕوای من دەبێت هەرێم لە بوجەدا دانوستان لەسەر هەیکەلییەتی یاسای بوجە بکاتەوە قازانجی زیاتر دەکات، ئەمەشیان لە هەرێم شارەزای باشمان هەن، کە بتوانن لەم دۆسیەدا پشتیان پێببەستین".
ه.م