فشارەكانی ژیانی هاوچەرخ گەنجان تووشی نەخۆشییەكانی دڵ‌و شەكرە دەكات

تەندروستی

21/08/2019‌ 236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایان دەڵێن: ئەو گەنجانەی دەكەونە ژێر گوشارەكانی دەستكەوتنی كار و جێگای نیشتەجێبوون، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە هەیە .

بەقسەی شارەزایان "شەكەتبوونی فسیۆلۆجی"، كە تووشی گەنجان دەبێت بەهۆی بەرزبوونەوەی كرێی خانوو و گرێبەستی كار و پیشە كاریگەری دریژمەودای لەسەریان دەبێت .

ئەو ئەنجامانەی ئەو شارەزیانە پێیگەیشتوون لەڕێگای توێژینەوەیەكیانەوە بووە، كە لە زانكۆی خێرخوازی Health Foundation كردوویانە، بەجۆرێك دەركەوتووە ئەو "بارە قورسە"ی هەندێك كەس لەسەرەتای ژیانیان تووشی دەبن ئەگەری تووشبوونی نەخۆشییە نەگوازراوەكانی وەك نۆرە دڵێ‌و سەكتەی مێشكیان زیاد دەكات .

لەبەشێكی تری لێكۆڵینەوەكەدا باس لەوە كراوە، بۆیە گەنجان زیاتر ئەگەر تووشبوونی ئەو نەخۆشیانەیان هەیە، لەبەر ئەوەی مێشكی مرۆڤ لەماوەی دوو دەیەی یەكەمی ژیان زیاتر قابیلی گۆرانكارییە. 

هەر لەو جوارچێوەیەشدا رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەسەر زاری دكتۆر جۆ بیبی بڵاویكردەوە، ئەو نەوەیەی بەدەست گرفتی نیشتەجێبوون‌و كرێی خانووەوە دەناڵێنێت، بەهۆی زۆری جیگۆڕكێ و كەمی هەستكردن بە ئەمانەت بەئاسانی دەكەویتە ژێر گوشارەوە.

دكتۆر جۆ لەدریژەی قسەكانیدا دەڵێت: لە لێكۆڵینەوەكەماندا تێبینیمان كردووە گەنجێكی زۆر لەقۆناغە بەراییەكانی ژیانیان دەكەونە ژێر چەندین بارودۆخی سەختی جۆربەجۆر، بەشێوەیەك  لەرێگای ئەو بەڵگانەی بەهۆی لێكۆڵینەوەكەمان گەیشتووینەتێ بۆمان ئاشكرا بووە، كە ئەو بارە قورسەی گەنجان لەسەرەتای ژیانیان دەكەونە ژێر باری لەئاستی دروومەودای ژیانیان كاریگەری لەسەر تەندروستیان دەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی