مەترسی كێشانی نێرگەلەو زیانەكانی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ

تەندروستی

21/08/2019‌ 509 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی ئەمریكی لە زانكۆی كالیفۆڕنیا ئەوەیان دەرخستووە، كە كێشانی نێرگەلە مەترسی زیاتری هەیە بە بەراورد بەهەر جۆرێكی تر وەكو جگەرە و مادە ئەلیكترۆنییەكان.

توێژینەوەی زاناكان سەلماندویەتی قومێك لە نێرگەلە هێندەی یەك جگەرەی تەواو مادەی مەترسیداری تێدایە.

هەروەها كێشانی نێرگەلە لە هەر مەوادێكی تر زیاتر زیانی هەیە بۆ سەر بەكارهێنەر، چونكە ئەو كەسانی نێرگەلە دەكێشن لەكافتریایەك یان رێستۆرانتێك كاتژمێرێك بۆ دوو كاتژمێریان پێ دەچێت.

پرۆفیسۆر فیرۆنیك بیراورد، زانای كیمیایی دەڵێت: "هەندێك پێیان وایە ئەو ئاوەی لە نێرگەلەدا هەیە مەترسییەكانی نێرگەلە كەمتر دەكاتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو ئاوە زیاتر یارمەتی دوكەڵی نێرگەلە دەدات بۆ ئەوەی بە تەواوی بچێتە سییەكانەوە".

بیراورد دەشڵێت: "نێرگەلە لەچەندەها مادەی مەترسیدار پێكهاتووە، كە وا لە بەكار‌هێنەر دەكات ئاڵودە ببێت و نەتوانێت واز لە كێشانی بهێنێت".

لە لێكۆڵێنەوەی زانكۆی كالیفۆرنیا بەراوردی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن لە نێرگەلە و جگەرەدا كراوە، ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كێشانی چارەكە سەعاتێك لەنێرگەلە بە هێندەی كێشانی ١٢ جگەرە هەیە.

وەرگێڕانی: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە