چوار ڕێگای كاریگەرو خێرا بۆ وازهێنان لەجگەرەكێشان

تەندروستی

21/08/2019‌ 832 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زیاتر لە ٥٠ ساڵە هەمووان ئەوە دەزانن، كە جگەرەكێشان هۆكاری چەندەها نەخۆشییە و هۆكارێكی سەرەكی مردنە.. لەهەمان كاتدا لێكۆڵێنەوەكان ئەوە دەڵێن سەدا ٩٠ ی ئەو كەسانەی، كە بڕیاری وازهێنان لە جگەرە دەدەن دوای ماوەیەكی كورت دەگەڕێنەوە سەری و ناتوانن بە یەكجاری وازی لێبهێنن، لێرەدا چوار خاڵی گرنگ باس دەكەین بۆ دوركەوتنەوە لەجگەرە و وازهێنان لێی بە شێوەیەكی یەكجاری:

یەكەم: لایەنی ئابووری، پاراستنی پارە و بەهەدەرنەدانی، باشترین بیانووە بۆ دوركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، گۆڤاری new England توێژینەوەیەكی كردووە لەسەر ئەو كەسانەی وزیان لەجگەرە هێناوە، ئەو كەسانەی بە هۆكاری مادی وازیان لەجگەرە هێناوە سەركەوتووتر بوون.

دووەم: پەیداكردنی هاوبەشێك، خۆشەویستی هۆكارێكی گرنگە بۆ وازهێنان لەجگەرە، گۆڤاری jama لە لێكۆڵینەوەیەكدا ئەوەی دەرخستووە زۆربەی ئەو كەسانەی لە جگەرە دوركەوتونەتەوە بە هۆی هاوسەرەكانیان یان خۆشەویستەكانیانەوە بووە.

سێیەم: جگەرەی ئەلیكترۆنی، لە ساڵی ٢٠١٥ لێكۆڵینەوەیەك لەگۆڤاری the lancet بڵاوبووەوە، كە لە ماوەی ٦ مانگدا ٦٥٧ كەس لە شارێكی بەریتانیا بە هۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە وازیان لە جگەرەكێشان هێناوە.

چوارەم: بیركردنەوە لە دوای جگەرەكێشان، وازهێنان لە جگەرە یەكێكە لە قورسترین كارەكان، بەڵام تەنیا ئیرادەیەكی بەهێزی دەوێت، كاتێك واز لە جگەرە دەهێنێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە كەمتر دەبێتەوە، كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵدە دەبیت و سییەكانت بەپاكی دەمێننەوە ئەمەش بۆ حاڵەتی هەناسەدان خۆشترە و كەمتر ماندوو دەبێت.

وەرگێڕانی: ڕەنج ڕەسوڵ