لەدورگەیەكی بچووكی دەریایی پلاستیك قەدەغە دەكرێت

هەمەڕەنگ

21/08/2019‌ 345 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ چەندین ساڵ دانیشتوانی دورگەی ڤاناوتو كێشەیان لە بنبڕكردنی بەكارهێنانی پلاستیكدا هەبوو، بەڵام لەرێگەی كەمپینێكەوە، بڕیاری قەدەغەكردنی بەكارهێنانی ئەو ماددە زیانبەخشە درا.

ئەوان ساڵی رابردوو قەسەبی خواردنەوە شلەكان‌و زەرفی پلاسیكیان قەدەغەكردو لەم مانگەشدا بەتەواوی هەموو جۆرە پلاسیكێكیان قەدەغەكرد.

لە ڕاپۆرتێكی كەناڵی بی بی سی دا بۆ ئەو دورگەیە، چاوپێكەتن لەگەڵ هەندی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە كراو باسیان لەوە كردووە، كە پلاستیك تەنیا زیان بە مرۆڤ ناگەیەنێت. بەڵكو هەموو گیاندارەكانی دیكەش، وەك ماسی و كیسەڵ دەگەیەنێت، بۆیە بڕیاری قەدەغەكردنیان داوە.

خانمێكی ئەو دورگەیە بەناوی مارتیكا تاهی، كە زانایەكی لێكۆلەرەوەی ژینگەیە دەڵێت: ئێستا زۆر باشە، هیچ جۆرە بەكار‌هێنانێكی زەفی پلاستیكی نابینین لەبازەرەكاندا.

هەروەها مریەم مێلۆ بە یەكێك لەپێشەنگەكان دادەنرێت، كە پشگیری لەو كەمپینە كردووە دەڵێت: "كاتێك یەكەم جار بڕیاری بانكردنی زەرفی پلاستیكیمان دا ، خەڵكەكە زۆر توڕەبوون، لە بازەرەكاندا دەبوو بە هەموو خانمەكان ڕابگەیەنم دەربارەی ئەمە، ئەوە كارێكی ئاسان نەبوو، بەڵكو قورس بوو.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل