شارپرێس:
وه‌زیرى کشتوکاڵى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند،
پشته‌به‌ستن به هاورده‌کردنى به‌رهه‌م له‌ده‌ره‌وه مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر
هه‌رێم و کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به ئاستى خۆبژێوى له‌سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کاندا.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیرى کشتوکاڵى حکومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند، ئێمە دەبێت بازاڕ بۆ
بەرهەمەکانمان بۆدۆزینەوەو هەم چاومان لەسەر ئەوەیە پیشەسازى کشتوکاڵى و خۆراکى لە
هەرێمى کوردستاندا برەو پێ بدەین، ئەوەش دەرگایەک دەکاتەوە کە بەروبوومى جوتیاران
بپارێزین.
ئاماژەى بەوەشکرد، لەمڕۆوە نەخشەى پلانێکى نوێ
دادەڕێژن بۆ ئەوەى گرنگى بدەن بە بەربوومى جوتیاران لەبوارى بازاڕکردن و پیشەسازى
خۆراکى، جەختیشیکردەوە لە ساڵى داهاتوودا ئەنجامى کارەکانیان دەکەوێتە بەردەستیان.
وەزیرى کشتوکاڵ باسى لەوەشکرد، پلانێکى
واقیعى داده‌نێن بۆ چوار ساڵى داهاتوو، تا بتوانن جێبه‌جێی بکه‌ن، جەختیشیکردەوە، کوردستان
به‌سه‌به‌ته‌ى خۆراک داده‌نرێت، په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌تى خۆبژێوى سیاسه‌تێکى راسته
و ده‌ستبه‌رداریی نابن.
تاڵەبانى جه‌ختیشیکرده‌وه، گره‌نگى ته‌واو
ده‌ده‌ن به ئاسایشى خۆراک و ئاسایشى ئاو، دۆزینه‌وه‌ى بازاڕ بۆ ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى
ناوخۆیی، داواشى لە جوتیاران بێ ئومێد نەبن لەکارەکانیان.
س.هـ