رەغد سەدام حوسێن نامەیەكی "دەگمەن"ی دەستنووسی باوكی بڵاودەكاتەوە

عیراق

21/08/2019‌ 2640 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەغد سەدام حوسێن، كچی سەرۆكی پێشووتری عێراق نامەیەكی دەستنووسی باوكی بڵاوكردەوە، كە بەقسەی خۆی نامەیەكی "دەگمەنە".

رەغد سەدام حوسێن نامەكەی لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردووەتەوە، كە مێژووی نامەكە بۆ 24 دیسمەبەر ساڵی 1982 دەگەڕێتەوەو ئاراستەی دەزگا ئەمنییەكانی كردووە.

نامەكە تایبەت بووە بەوەزیرێكی ئێرانی، كە لەلایەن سوپای عێراق لەوكاتەی لەشەڕدابوون لەگەڵ ئێران دەستگیركراوەو تێدا نووسیویەتی: پێویستە لەگەڵ ئەو وەزیرە مامەڵەیەكی باش بكرێت.

هـ ـ ح