سزاكەی لۆكا مۆدریچ راگەیەنرا

وەرزش

22/08/2019‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی سزاكان لەیەكێتی تۆپی پێی ئیسپانی، سزاكەی لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی راگەیاند.

بەپێی سزاكە، لۆكا مۆدریچی كرواتی بۆ یەك یاری لەخولی ئیسپانی ناتوانێت یاری بكات، ئەوەش لەهەفتەی داهاتووی خولەكە. 

مۆدریچ لەیاری یەكەمی ریاڵ مەدرید لەخولی ئیسپانی بەرانبەر سێلتافیگۆ كاری سووری وەرگرت، كاتێك بەتوندی لەیاریزانێكیدا.

یارییەكەی یانەی ریاڵ مەدریدو سێلتافیگۆ بەئەنجامی سێ‌ گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لەسودی یانە مەدریدییەكە كۆتایی هات.

بەهۆی ئەو سزایەوە لۆكا مۆدریچ لەهەفتەی دووەمی خولی ئیسپانی، لەیاری ریاڵ مەدریدو بەلەد وەلید یاری ناكات، كە یارییەكە لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرێوەدەچێت.

هـ ـ ح