وردەكاری هەوڵەكانی ترامپ بۆ كڕینی دوورگەی گرین لاندی دانیماركی

sharpress.net

398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

22/08/2019‌

شارپرێس:
بەرپرسانی ئەمەریكی لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لەبەرانبەر  گریمانەی كڕینی دورگەی گرینلاند پێویستە بدرێت بەدانیمارك  گفتوگۆیان لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا كردووە .

رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست "ی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، فەرمانبەرانی كۆشكی سپی گەیشتوونەتە ئەو بیرۆكەیەی، كە مامەڵەیەك لەگەڵ دانیمارك بكەن بەوەی واشنتۆن ساڵانەو بۆ هەتاهەتایە كۆمەكی دارایی بەبەهای  ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بدات بە گرینلاند .

سەرباری ئەوە باس لەئەگەری پێدانی بڕێك پارەیەك بەدانیمارك كراوە وەك پاداشتی رادەستكردنی دورگەكە بە ئەمەریكا ، كە رۆژنامەكە سەرنجی بۆ ئەوە راكێشاوە هۆكاری گرنگیپێدانی واشنتۆنی بۆ دورگەی گرینلاند بۆ  ئەوە دەگەڕێـەوە، كە توانەوەی بەفری جەمسەرەكان لەو جێگایە دەرفەتی وەبەرهێنان لەسامانە سرووشتییەكان لە جێگای نوێ لەجەمسەری باكوور دەرەخسێنێت. 

جگە لە دەستگرتن بەسەر  ڕێرەوی كەشتیوانی لە باكووری گۆی زەوی، ئەوەش لەگەڵ هەڵكشانی فراوانخوازی چینی و رووسی لە ناوچەكەدا .

هەروەها رۆژنامەكە جەخت لەوە دەكاتەوە، كە هەڵوەشاندنەوەی سەردانی ترامپ بۆ دانیمارك ئاماژەیە بۆ ئەوەی، كە ئامانجی سەردانی ترامپ بۆ ئەوە وڵاتە باسكردنە لە كڕینی دوورگەكە لە دانیمارك ، ئەوە سەرەرای هەموو ئەو لێدوانانەی لەلایەن دانیمارك و گرینلاندەوە دەدرێن بەوەی ئەو داواكارییەی واشنتۆن رەتكراوەیە.

لەئێستادا ، گرینلاند، كە ئۆتۆنۆمییەكی فراوانی هەیە و سەر بە دانیماركە، نیوەی بودجەكەی لەو كۆمەكانەوە دێت، كە دانیمارك پێشكەشی دورگەكەی دەكات‌و بەگوێرەی هەندێ رۆژنامە ساڵانە دەگاتە ٧٤٠ ملیۆن دۆلار ، یاخود ١٣ هەزار دۆلار بۆ هەر تاكێكی گرینلاندی .

ماوەیەكە هەندێك لە راپۆرتە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا خواستی خۆی پیشانداوە بۆ ئەوەی دورگەی گرینلاند ، كە گەورەترین دورگەی جیهانە بكڕێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved