بەغدادی نەخۆشەو كارەكانی لەناو داعش دەسپێرێت بەجێگرەكەی

عیراق

22/08/2019‌ 1436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانی راپۆرتێكی بەناونیشانی "ئەبوبەكر بەغدادی نەخۆشەو كارەكانی رێكخراوی داعشی سپاردووە بەجێگرەكەی" بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، دۆخی تەندروستی ئەبوبەكر بەغدادی بەشێوەیەك خراپە، ناتوانێت كاروباری رۆژانەی بەرێوە بەرێت، بۆیە كارەكانی داوەتە دەست "عبدالله قرداش"ی جێگری.

ئەو جێگرەی بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش لەسوپای عێراق لەسەردەمی سەدام حوسێن فەرماندە بووەو لەدوای كەوتنی سوپاكەش پەیوەندی بە بەغدادی‌و گروپە توندڕەوەكان كردووە.

هەریەكە لەبەغدادی‌و قرداش پێشتر لەلایەن سوپای ئەمریكاوە دەستگیركراون، كە لەزیندانیش پێشكەوە پەیوەندیان دروست بووە.

هـ ـ ح

بەپەلە