كۆسرەت رەسوڵ بڕیاری گۆڕینی بەرپرسانی یەكێتی لەحكومەتی هەرێم‌و عێراق دەدات

کوردستان

22/08/2019‌ 6607 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی بڕیارێكی دەركردووە، كە بەپێی بڕیارەكە یەكێتی بەرپرسە پلە باڵاكانی لەهەردوو حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت.

بەپێی بڕیارەكە، كە واژووی كۆسرەت رەسوڵی لەسەرەو لەبەرواری 2019/8/20 دەرچووە تەواوی ئەو كادرانەی یەكێتی لە حكومەتی عێراق و هەرێم لەپلە تایبەتەكان‌و بەرێوەبەری گشتی بەرەوژورن‌و ماوەی چوار ساڵیان تەواو كردووە، دەگۆڕێن.

هەر بەپێی بڕیارەكە، شوێنی ئەو كەسانە بەو كادرانەی یەكێتی پڕدەكرێنەوە، كە لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە پاڵێوراون‌و پێشتر سیڤیان بۆ پۆستەكان پڕكردووەتەوە.