شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاشكرایكرد، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، 25یی ئاب مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ شارپرێس رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی سامانه سرووشته‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
وتیشی، "دواتریش مووچه‌ی دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هێزی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌رێم، لیوای 1 و 2ی هێزه‌كانی پۆلیسی پاراستنی نه‌وت و گاز دابه‌ش ده‌كرێت".
دوێنێ پێنجشه‌ممه عابد مزوورى بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان بەشارپرێسى راگەیاند، موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان گەیشتە دەست بانکى ناوەندى.
ئاماژەى بەوەشکرد، دواى گەیشتنى پارەکە وەزارەتى دارایی دەتوانێت دەست بە دابەشکردنى مووچە بکاتەوە.
ئەو مووچەى کە بڕیارە بدرێت موچەى مانگى ئایارى ئەمساڵە و تائێستا موچەى سێ مانگى ئەمساڵ نەدراوە، هاوکات شەشەم موچەى بێ پاشەکەوتیشە کە دەدرێت بە فەرمانبەران.
ه.م