په‌رله‌مانتارێك: كه‌س نازانێت حكومه‌ت چه‌ند قه‌رزداره‌ و قه‌رزداری كێیه‌

کوردستان

23/08/2019‌ 696 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌س نازانێت حكومه‌ت چه‌ند قه‌رزداره‌ و قه‌رزداری كێیه‌ و "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناشه‌فافه‌".

شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "له‌كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختمان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ بنێرێته‌ په‌رله‌مان كاتیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات".

وتیشی، "حكومه‌ت شه‌فاف نیه‌ له‌گه‌ڵمان تاوه‌كو ئێستا كه‌س نازانێت حكومه‌ت چه‌ند قه‌رزداره‌ وه‌قه‌رزداری كێیه‌، وه‌قه‌رزه‌كان چۆن ده‌داته‌وه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ 10 ملیار دۆلار قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌ له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌".

ه.م