شارپرێس:
گوێز لەو چەرەساتانە هەژمار دەكرێت، كە زۆرترین سوودی بۆ جەستە هەیە، بۆیە زۆر پێویستە چەند گویزێك بخرێتە ناو سیستەمی خۆراكی رۆژانەوە.
لێرەدا گرنگترین سوودەكانی گوێز باس دەكەین:
لەبەر ئەوەی گوێز دەوڵەمەندە بە خۆراكپێدەرەكان، یارمەتی رێكخستنی حەزی خواردن دەدات و هەستی تێربوون دروست دەكات، بەوەش رێگە لە قەڵەوبوون دەگرێت.
گوێز ئەو خۆراكپێدەرە وردانەی تێدایە، كە یارمەتی رێكخستنی كاتژمێری بایۆلۆجی جەستە دەدات و هەستی خەوهاتن لە شەوان و بەخەبەرهاتنی بەیانیان دروست دەكات.
گوێز لە تێكەڵەیەك لە ڤیتامین و چەوری پێكهاتووە، كە تەندروستی قژ باش دەكات و هانی گەشەكردنی دەدات.
بەهۆی بوونی چەوری ئۆمیگا ٣ ، گوێز لەو خواردنانەیە، كە دۆستی دڵ هەژمار دەكرێت.
خواردنی گوێز یەكێكە لەرێگاكانی خۆپاراستن لەنەخۆشی شەكرە.
ئەگەر گوێز بە بەردەوامی بخورێت ئەوە جوانی و گەشی بە پێست دەبەخشێتو شانەكانی لە لەناوچوون دەپارێزێت. لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسید.
گوێز بۆ ئافرەتانی سكپڕ زۆر بەسوودە، چونكە بەرگری لەشی دایك بەهێز دەكاتو چەوری تەندروست و ڤیتامین بۆ دایكەكە دەستەبەر دەكات، كە بۆ گەشەی كۆرپەلە بەسوودە .
رۆژانە خواردنی گوێز نیشانەكانی خەمۆكی كەمدەكاتەوە.
لە سوودەكانی تری خواردنی گوێز باشكردنی تەندروستی سپێرم و بەهێزكردنی توانای زاوزێی پیاوە.
ئەگەر بەبەردەوامی گوێز بخورێت، ئەوە مرۆڤ لەنەخۆشییە درێژخایەنو كوشندەكانی وەك شێرپەنجە دەپاریزێت.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی